ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، گازی خانوویه‌ك له گه‌ڕه‌كی وه‌لیعه‌سری ته‌ورێز ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناستانداردبوونی كه‌لووپه‌لی گه‌رمكه‌ره‌وه و خۆراكپه‌زی، هه‌روه‌ها چاودێری نه‌كردنی دزه‌ی گاز له سیسته‌می لووله‌كه‌شی نێو ئاپارتمانه‌كان سه‌ره‌كی ترین هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی گازه له ئێرانه. به پێی زانیارییه‌كان، پاش ئه‌و ڕووداوه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له ترسی خۆپێشاندانی خه‌ڵك هێزێكی زۆری له نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره جێگیر كردووه.