له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژی ڕابردوودا، به لانیكه‌م سێ كرێكار له چه‌ند شاری ئێران به‌هۆی ڕووداوی كاره‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و شه‌ش كرێكاری دیكه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، كرێكارێك له كارخانه‌ی “جی.ئار.پی” له سه‌فاشاری پارێزگای فارس به‌هۆی سووتان به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا. له ڕووداوێكی دیكه‌دا له شاری شیراز، دوو كرێكاری ئه‌فغانستانی له‌كاتی كه‌ندنی كارێز، به‌هۆی گازگرتوویی گیانیان له ده‌ست دا. له ڕووداوی سێهه‌م دا چوار كرێكاری ته‌مه‌ن نێوان ٣٦ بۆ ٦٠ ساڵ له گوندی “ڕه‌وشت”ی سه‌ر به شارستانی بۆناب له‌كاتی ته‌كاندنی داری گوێز به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روها ڕۆژی ٢٤ی خه‌رمانان، كرێكارێكی شاره‌داری هه‌مه‌دان به‌هۆی گیرخواردن له نێوان جه‌روسه‌قیل و نیوجرسی سه‌ر بلوای هه‌مه‌دانی به‌سه‌ختی بریندرا بوو، له ڕووداوێكی دیكه له شاری هه‌مه‌دان كرێكارێكی به‌شی خزمه‌تگوزرای له ڕووداوێكی كاردا گیانی له‌ده‌ست دا و له شاری كرماشان كرێكارێكی بیناسازی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.