ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٦ و ٧ی ڕه‌زبه‌ر، له دوو ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ره‌كانی سنه- مه‌ریوان و جاده‌ی ته‌ورێز، چوار كه‌س له‌وانه دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌هۆی پێكدادانی نێوان تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی و ئۆتومبێلێكی سه‌واری له نزیك شاری ته‌ورێز، دوو منداڵ گیانیان له ده‌ستدا و ژنێك و سێ پیاوی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. له ڕووداوی دووهه‌م دا له جاده‌ی نێوان سنه بۆ مه‌ریوان، ئۆتومبێلێكی سه‌مه‌ند خۆی كێشا به ماتۆڕسیكلتێك و به‌هۆیه‌وه دوو بووك و زاوای خه‌ڵكی گونده‌كانی “باخان” و “كۆراڕه” گیانیان له‌ده‌ست دا.