ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی دزه‌كردنی گازی شاری له گه‌ڕه‌كی قه‌سابی شاری ڕه‌ی ته‌قینه‌وه ڕوویدا و چه‌ند خانوو به‌سه‌ر دانیشتووانه‌كه‌ی دا ڕووخا و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی وته‌بێژی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه، به‌یانی دووشه‌ممه كاتژمێر ٨ و ١٢ خوله‌ك خانوویه‌كی سێ نهۆمی به‌هۆی دزه‌كردنی گاز له گه‌ڕه‌كی جه‌وانمه‌ردی قه‌ساب له شاری ڕه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند بینای ده‌ورووبه‌ریشی زیانیان پێ گه‌یشت و پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ١٦ كه‌س كه پێكهاتبوون له ٧ پیاو و شه‌ش ژن زیندوو له ژێر داروپه‌ردوودا ڕزگار كراون.