ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتومبێلی سووختبه‌رێك له‌گه‌ڵ سرویسی هاتووچۆی قوتابیان له مێحوه‌ری سه‌ربیشه بۆ نێهبه‌ندان، ٨ كه‌س له‌وانه چوار قوتابی كوژراو و بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئۆتومبێلی سووختبه‌رێكی به‌لووچ له مێحوه‌ری سه‌ربیشه بۆ نێهبه‌ندان كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست داوه و خۆی كێشاوه به ئۆتومبێلێكی پراید كه قوتابیانی بۆ مه‌دره‌سه ده‌گوازته‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه‌دا، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.