ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاكەلێوەی ساڵی ١٤٠٣، دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیس لە گوندی ناسر ئاباد و سیب و سۆران كه‌وتنه به‌ر هێرشی چه‌كدارانی جەیشولعەدل و ٨ كه‌س كوژران و بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندنی جەیشولعەلدا هاتووە کە سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی کراونەتە ئامانج و میدیاكانی ڕژیم باس له كوژرانی شه‌ش كه‌س و برینداربوونی دوو كه‌سی دیكه ده‌كه‌ن. پێشتر و له شاره‌كانی چابه‌هار و ڕاسك ١٨ مه‌ئمووری ڕژیم له هێرشی گرووپی جه‌یشولعه‌دل كوژران و به ده‌یانی كه‌سی دیكه‌ش بریندار كرابوون.