شه‌وی شه‌ممه ٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی ٩.٥ پله‌ی ڕیشتر شاری خۆی هه‌ژاند و به دوایدا چه‌ندین دوا له‌رزه ڕوویدا كه به‌هۆیه‌وه ٨١٩ كه‌س بوونه قوربانی.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی له‌رزه‌نگاری ئێران، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی ٩.٥ پله‌ی ڕیشتر و له قوڵایی ٩ كیلۆمتری زه‌وی له شارستانی خۆی ڕوویدا كه له شاره‌كانی ورمێ و ته‌ورێزیش هه‌ستی پێكرا و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٨١٦ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌كاتی هاتنی بومه‌ڵه‌رزه‌كه كه‌ش و هه‌وا زۆر سارد بووه و به‌فر باریوه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماڵه‌كانیان ڕووخاوه له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی توانای دابینكردنی ئیمكاناتی بۆیان نییه.