کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

كوژران و برینداربوونی ٧ هاووڵاتی له‌ ڕووداوی هاتووچۆی ڕێگای سنه‌- دیوانده‌ره‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گوڵان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێكی سه‌واری له‌گه‌ڵ ئامبۆلانسێكدا له‌ ڕێگای سنه‌ بۆ دیوانده‌ره‌، چوار هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “نێعمه‌ت فه‌تحی”، “ئێحترام مه‌ولایی” و “خه‌لیل كرماجیان” خه‌ڵكی گوندی “تازه‌ دێ”ی سه‌ر به‌ناوچه‌ی “قاڵقاڵی” دیوانده‌ره‌ و برای هاوڕێی گیابه‌ختكردووی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ به‌ ناوی  “عه‌بدۆڵڵا فه‌تحی” ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی ئاماری پۆلیسی هاتووچۆی كوردستان،  له‌ سه‌رتایی ده‌ستپێكی ساڵی نوێوه‌ تا ئه‌مڕۆ لانیكه‌م ٥٠ ڕووداوی هاتووچۆ له‌و ڕێگایه‌دا ڕوویداوه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م ١٠٠ هاووڵاتی بوونه‌ته‌ قۆربانی. به‌ وته‌ی هاووڵاتییان، ڕێگای سنه‌- دیوانده‌ره‌ یه‌كێك له‌ ڕێگا ناستاندارده‌كانی ئۆستانی كوردستانه‌ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ڕێگایه‌كی ترانزیتییه‌ و بڕیار بووه‌ بكرێت به‌ ئوتووبان، به‌ڵام هه‌ركات بوودجه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ تاڵان كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ئاست گرانی ده‌رمان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی میاندووئاو و مهاباد

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌شاری ورمێ

komalah

ڕووخانی ماڵی هاووڵاتیانی بۆکانی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە

komalah

ئه‌شكنجه و ئازاری “خه‌یجه میهدی پوور” له‌ زیندانی ئیلام

komalah

باروودۆخی خراپی په‌نابه‌رانی كورد له‌ وڵاتی له‌هستان

komalah