ڕۆژی شه‌ممه ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٢، دوای هێرشی هێزە نیزامییەكانی حكوومه‌ت بۆ سەر دانیشتووانی بەندەری کرگان، لانیکەم حەوت کەس کە دوو کەسیان خەڵکی ئەفغانستانن، کوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، له‌و هێرشه‌دا، “ئەبووبەكر مەلاحی”، ئیمامی مزگەوتی کرگان و چوار هاووڵاتیی دیکە بریندار بوون. هەروەها دوو هاووڵاتیی ئەفغانی لە نێو کوژراوەکاندا هەن. به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش هێرشی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم بۆ سەر هاووڵاتیان، خەڵك بۆ پاراستنی گیانی خۆیان پەنایان بۆ مزگەوتی شاره‌كه بردووه، به‌ڵام مه‌ئموورانی ڕژیم تەقەیان لە خه‌ڵكی نێو مزگەوتەکە کردووە كە بە هۆیەوە ژمارەیەک كەس کوژراو و برینداربوون.