ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتومبێل له مێحوه‌ری مهاباد- بۆكان، هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه له نێوان دوو ئۆتومبێلی جۆری پژۆ و وانتی سایپا له نزیك گوندی “ده‌رمان” ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه سه‌رنشینی یه‌كێك له ماشێنه‌كان ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه جاده‌ی بورهان پارێزگاكانی كوردستان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و یه‌كێك له جاده پڕ مه‌ترسیه‌كانی ئێرانه به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ ستانداردكردنی ئه‌و مێحوه‌ره هه‌ڵ نه‌گرتووه.