کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ٧ كه‌س له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر سووریه

كوژران و برینداربوونی ٧ كه‌س له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر سووریه 2

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر بنكه‌كانی سپای قودس له‌ ده‌ورووبه‌ری ده‌مشق و به‌هۆیه‌وه‌ ٧ كه‌س كوژران و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ بیسته‌مین جار هێرشی كرده‌ سه‌ر بنكه‌كانی سپای قودس و حیزبۆڵڵای لوبنان له‌ ده‌ورووبه‌ری ده‌مشق و به‌هۆیه‌وه‌ دوو فه‌رمانده‌ی ئێرانی سپای قودس و سه‌ربازێكی سووری كوژران و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێشتا ناسنامه‌ی كوژراوه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه‌.