ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك لەنێو مزگەوتێکى شارى هەراتى ڕۆژئاواى ئه‌فغانستان، 30 کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٥ کەسى دیکەش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاکانى ئەفغانستان، پێشنیوەڕۆى هه‌ینی تەقینەوەیەک لەناو مزگەوتى “کازارجا” له‌شارى هەرات ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه “موجیب ڕەحمان” وتاربێژى مزگەوتەکە، کە یەکێکە لە بەرپرسەکانى تاڵیبان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له چه‌كداره‌كانی کوژراون. جێگاى ئاماژەیە كه لە ڕۆژى ١٨ ى مانگى ڕابردووش‌دا تەقینەوەیەک لەناو یەکێک لە مزگەوتەکانى شارى کابوڵ ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی لەدەستدا و ٣٣ کەسى دیکەش برینداربوون.