ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خانوویه‌ك له شارستانی كه‌هنووج، سێ هاووڵاتی به‌لووچ گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو سه‌ربازی ڕژیم بریندار و كه‌سێكی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له شارستانی كه‌هنووجی سه‌ر به ئوستانی كرمان به هۆكارێكی نادیار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خانوویه‌ك و دانیشتووانی ماڵه‌كه‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و شه‌ڕ هاتووه‌ته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه سێ ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو سه‌ربازی ڕژیمیش برینداربوون و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه. شایانی باسه كه ناسنامه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه “بامرنی” و ناوی یه‌كێكیان “كازم” بووه.