كاتژمێر ٤ و ٢٠ ده‌قێقه‌ی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بومبێك له شه‌قامی ئیستقلالی ئیستانبوول ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ٥٣ كه‌سی دیگه‌ش برینداربوون.
به‌وته‌ی پولیسی توركیا، ژنێك له‌و ته‌قینه‌وه‌یه دا نه‌خشی هه‌بووه و “ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆككۆماری توركیاش له لێدوانێكی ته‌له‌فزیوونیدا وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌و هه‌وڵه تیرۆریستیه، ڕایگه‌یاند، شه‌ش كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و ٥٣ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، له حاڵێكدا میدیای “سی.ان.ان”ی توركیا پێش وته‌كانی ئه‌ردۆغان ڕێژه‌ی برینداره‌كانی ١١ كه‌س ڕاگه‌یاندبوو.