ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، شه‌پۆلێكی باران بارین زۆربه‌ی ئوستانه‌كانی باكوور، ناوه‌نده و باكووری ڕۆژئاوای ئێرانی گرته‌وه و لافاو هه‌ڵسا و بووه هۆی گیان له‌ده‌ست دانی شه‌ش كه‌س و برینداربوونی ٥٣ كه‌سی دیكه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لافاو له ئوستانه‌كانی یه‌زد، ئیسفه‌هان، زه‌نجان، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، تاران، سیمنان و كه‌ره‌ج زیانێكی زۆری به خه‌ڵك گه‌یاندوو و به‌پێی دوایین زانیاریی، منداڵێك له ئه‌هه‌ر، دوو كس له ئه‌ردستان و سێ كه‌سی دیكه‌ش له چه‌ند گوند گیانیان له ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها ٥٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و ده‌یان سه‌ر مه‌ڕ وماڵات له ناو چووه و كه‌شاوه‌رزان زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه.