کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ٤٩ كرێكار له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی خومه‌ینی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی مانگی به‌فرانبار، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتوبووس له‌ ئۆتووبانی تاران- قوم نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی خومه‌ینی، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٤٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی تاران، هه‌ر ٤٨ برینداره‌كه‌ به‌ ١٢ ئامبۆڵانس بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانیه‌كان گوازراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام باری ته‌ندرووستی ١١ كه‌سیان ناجێگیره‌ و له‌ ژێر چاودێری چڕی پزشیكی دان. شایانی باسه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ئۆتوبووسه‌كان كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شارۆچكه‌ی “حه‌سه‌ن ئاباد”ی ده‌گواسته‌وه‌ و ئه‌وی تریشیان سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شارۆچكه‌ی كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ بووه‌ كه‌ له‌ سه‌ر ئۆتووبانی تاران- قوم پێكیانداداوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌ له‌ توركیا و سوریه‌ بۆ ٧٢٠٠ كه‌س

-

هۆشداری ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی ١٤ به‌ندكراو له‌ ئێران

-

كۆچ کردنی مانگانه ٢٠٠ په‌ره‌ستاری ئێرانی بۆ وڵاتانی دیكه‌

-

گیان له‌ده‌ستدانی شه‌ش سوختبه‌ر له‌ مێحوه‌ره‌كانی ئیرانشار و سه‌راوان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی قه‌راردادی شاره‌داریه‌كانی ئوستانی خوزستان

-

به‌ڕێوه‌چوونی دوو كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاری له‌ تاران و بروجرد

-