ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، له ڕووداوێكی هاتووچۆ له شاری ڕۆحای باكووری كوردستان ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٣١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، بارهه‌ڵگرێك و چه‌ند ئۆتۆمبێل پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه مینی بووسێك و چه‌ند ئۆتۆمبێل ئاگریان گرتووه و سه‌رنشینه‌كانی له نێو ئاگردا سووتان. به وته‌ی به‌رپرسانی ئۆره‌ژانسی ڕۆحا، ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی سێ كه‌سیان ناجێگیره.