بە پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، لەسەرتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، لانیكەم ٤١١ كه‌س له ڕۆژئاوای كوردستان لە ئەنجامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بوونەتە قوربانی و زیانێكی زۆر بە ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاری ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
بە پێی ئامارەكە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا لە ئەنجامی ئەو هێرشانە ١١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كە لەو ژمارەیە ١٥ كەسیان منداڵ و ٥٨ كەسیان شەرڤان بوون و لانیكەم ٢٩٢ كه‌س برینداربوون، كە ٤٨ یان منداڵ و ٢٣ یان شەرڤان بوون. هه‌روه‌ها لە ئەنجامی ئەو هێرشانە ٥٩ سەربازی حكومەتی سووریاش گیانیان لەدەستداوە و ٩١ سەربازیش برینداربوون. شایانی باسه كه لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٢٩ خوێندنگە، چوار بنكەی تەندروستی، ١٠ پەرستگە و دەیان وێستگەی نەوت، گاز و كارەبا و تۆڕی پەیوەندی و ناوەندی خزمەتگوزرای و ژێرخانی ئابووری كراونەتە ئامانج و دوو جاریش چەكی كیمیایی و قەدەغەكراویش بەكارهێندراوە.