کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ٣٤ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی ئیسفه‌هان بۆ شیراز

كوژران و برینداربوونی ٣٤ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتوبووسێك له‌ جاده‌ی ئیسفه‌هان بۆ شیراز، پێنج كه‌س كه‌ دووانیان خه‌ڵكی پیرانشار بوون گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئۆرژانسی ئێران، له‌ ٤٧ كیلۆمتری شارستانی مه‌روده‌شت و نزیك پاسارگاد ئۆتوبووسێك كۆنتڕۆڵی له‌ ده‌ست داوه‌ و وه‌رگه‌ڕاوه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، پێنج كه‌س كه‌ پێكهاتبوون له‌ ژێنك و چوار پیاو گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٢٩ سه‌رنشین بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه‌. ڕۆژی ڕابردوو سه‌رۆكی پۆلیسی ڕێگه‌وبانی ئێران ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ده‌ستپێكی سه‌فه‌ره‌ نه‌ورۆزییه‌كانه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ، ٣٧٣ كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ده‌ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.