ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی گوڵان، به هۆی ته‌قینه‌وه و ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانسته نیزامییه‌كانی ڕووسیه له شاری “تێوێر”، شه‌ش كه‌س كوژران و ٢٧ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌اڵنێری “تاس”ی ڕووسیه، ئه‌و ناوه‌نده شوێنی توێژینه‌وه‌كانی نیزامی و هه‌وافه‌زای ڕووسیه بووه و ١٦٠ كیلۆمتر له شاری مۆسكۆوه دووره. ئه‌م ده‌زگا هواڵنێریه باسی له كوژرانی شه‌ش كه‌س و بریندار بوونی ٢٧ كه‌س كردووه و هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه ١٠ كه‌سیش هێشتا بێسه‌رووشوێنن و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌سه‌ر چوونیه‌تی ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.