ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه، ناوه‌ندی ته‌بلیغی “ته‌بیان”ی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی له شاری مه‌زارشه‌ریفی ئه‌فغانستان ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌مایه‌شێك به ناوی “مه‌هده‌ویه‌ت” له ناوه‌ندی “ته‌بیان”ی مه‌زارشه‌ریف له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه ڕێكخرابوو به‌ڵام له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه به بۆمب هێرش كراوه‌ته سه‌ری و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه كه هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.