سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه، قه‌تارێكی موسافربه‌ری له نزیك شاری لاهه‌ی هوله‌ند له هێڵ لایدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قه‌تارێكی دوو ته‌به‌قه به سێ واگۆن و ٦٠ موسافیره‌وه له شاری “لیدن” به‌ڕێ كهوتبووو نزیك شاری لاهه به‌هۆی پێكدادان له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه له هێڵ لایدا و وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه موسافرێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.