ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانكی ڕێبه‌ندان، ئه‌رته‌شی ڕووسیه له ڕێگه‌ی تۆپخانه‌وه به‌چڕی شاره سنوورییه‌كانی ئۆكراینی بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ڕۆژی ڕابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هۆشداری دایه ئاڵمان و وڵاتانی ئۆرووپایی كه تانكی “لئۆپارد” و كه‌ره‌سته‌ی قورسی نیزامی هه‌نارده‌ی ئۆكراین نه‌كه‌ن تاكوو دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێته‌وه، ڕۆژی ڕابردووش تۆپخانه‌كانی ئه‌و وڵاته شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ئۆكراینیان به چڕی بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س له ناوچه‌ی دۆنێتسك، دوو كه‌س له خێرسۆن و دوو كه‌س له خاركیف گیانیان له‌ده‌ستدا، جێگای ئاماژه‌یه كه دوو ڕۆژ له‌وه‌پێش ئه‌رته‌شی ڕووسیه له ڕێگه‌ی مووشه‌ك و په‌هباده‌وه شاره‌كانی ئۆكراینی كردبووه ئامانج.