به‌ڕێوه‌به‌ری مانگی سووری كرمان به‌یانی هه‌ینی ١٥ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ڕووداویكی هاتووچۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و پارێزگایه، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ست داوه و ٢٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ڕۆژی هه‌ینی مه‌راسمی ماته‌مینی قوربانیانی هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی كرمان به‌ڕێوه ئه‌چێت و جاده‌كانی ئه‌و پارێزگایه قه‌ره‌باڵغ بووه. به‌هۆی پێبكدادانی نێوان ئۆتوبووسێك و سه‌وارییه‌كی پژۆ له جاده‌ی به‌م بۆ ئێرانشار، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه و ٢٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره.