سه‌رۆكی ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری ئۆكراین ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی خاكه‌لێوه به ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كانی ڕایگه‌یاند كه له هێرشی مووشه‌كی ڕووسیه بۆ سه‌ر به‌نده‌ری “ئۆدێسا“ی ئه‌و وڵاته لاینكه‌م پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٨ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌وڵه‌تی ئۆكراین، هێزه‌كانی فریاكه‌وتن سه‌رقاڵی یارمه‌تی گه‌یاندن به برینداره‌كانن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ژماه‌ری قۆربانیان به‌رز بێته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه پاش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه هێزه‌كانی له باكووری ئۆكراین كشانه‌وه هێزه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین و ناوچه‌ی “دۆنباس” جێگیر كردووه و شه‌ڕێكی سه‌خت له‌و ناوچه‌یه ڕوو ده‌دات.