روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی پێنجشهممه ١٧ی مانگی خهرمانان ڕیاگهیاند: لە ئەنجامی هێرشی روسیا بۆ سەر ئوستانی ئیدلیب لە باکوری رۆژئاوای سوریا، ٢٢ کەس کوژراون و برینداربوون.
بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، لە نزیكی ناوچەی “سەهل روج” لە دەوروبەری رۆژئاوای ئیدلیب، لە هێرشێکی روسیادا کە ماڵێكیان كردۆتە ئامانج، حەوت كەس كوژراون كە زۆربهیان كهسی مەدەنی بوون و ١٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.