ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی پژۆ له جاده‌ی (سنه– بیجاڕ) هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار هاووڵاتی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. له ڕووداوێكی دیكه كه له ناوچه‌ی سنووری “سۆمای برادۆست“ی سه‌ر به پارێزگای ورمێ ڕوویدا، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی وانێتبارێك سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی زانیارییه‌كان، ئۆتۆمبێلێكی پژۆ له یه‌كێك له پێچه‌كانی جاده‌ی (سنه– بیجاڕ)، وه‌رگه‌ڕاوه و ئاگری تێبه‌ربوو كه به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه و چوار هاووڵاتی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سنه كراون. هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی “سۆما و برادووست” كۆمه‌ڵێك كرێكار كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گیای ده‌رمانی سه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌كانیان كردبوو، وانێتباره‌كه‌یان كه‌وته ناو دۆڵێكه‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٣ی تریش به‌سه‌ختی برینداربوون.