ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی خاكه‌لێوه، هێرشبه‌رێكی ئینتحاڕی خۆی له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان ته‌قانده‌وه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س كوژران و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، هێرشبه‌ره‌كه خۆی له‌به‌رده‌م بینایه‌كی تیجاری له نزیك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان ته‌قاندۆته‌وه و دواتر داعش به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئورژانسی كابۆل، شه‌ش كه‌س ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه ١٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره.