ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خه‌رمانان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتوبووسێك له‌گه‌ڵ مینی بووسی كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی “گهوههرفام” له مێهریز، یه‌ك كه‌س گیانی له‌ده‌ست دا و ١٨ی كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتوبووسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر كه له كرماشانه‌وه بۆ به‌نده‌رعه‌باس به‌ڕێ كه‌وتبوو، له نزیكی مێهریز له‌گه‌ڵ مینی بووسی كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی “گهوههرفام” پێكدیاندادا و به‌هۆیه‌وه شۆفێری مینی بووسه‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و ١٨ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.