به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی كونتڕۆڵی ترافیكی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران، ته‌نیا له‌ماه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ١٩٥٦ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لهجادهكانی ئێران دا كورژان و بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له نێوان ڕۆژانی ٢٤ بۆ ٢٦ی ڕه‌شه‌مه به‌لانیكه‌م ٧٦ كه‌س له ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له جاده‌كانی ئێران دا گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٨٨٠ كه‌سی دیكه بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی له ڕێگه‌ی درووستكردنی جاده و ئۆتۆمبێلی ناستاندارد كوشتارگه‌یه‌كی بۆ خه‌ڵك ساز كردووه و ساڵانه به هه‌زاران هاووڵاتی به‌هۆی بێ كه‌فایه‌تی و گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم ده‌بنه قوربانی.