ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی پێكدادانی مینی بووسێك له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا له ڕێگای نێوان “سیواس” بۆ “مالاتییه”، ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مینی بووسێك كه له شاری “بوورسا”وه به‌ره‌و شاری “مالاتییه” به‌ڕێكه‌وتبوو له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه هه‌شت كه‌س ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٩ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه باری ته‌ندرووستیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه حه‌وتووی ڕابردووش له ڕووداوێكی هاوشێوه‌دا له جاده‌ی “ئانتێپ” بۆ “مێردین” ٣٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست و زیاتر له ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندارببوون.