ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هێزه‌كانی یگانی میرساد هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلی په‌نابه‌رانی بیانی له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان و ١٧ كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی یگانی میرسادی ڕژیم له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان ئۆتۆمبێلێكی په‌نابه‌رانی بیانیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه ١٧ كه‌س كوژاو و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه و پاش ڕووداوه‌كه هێزه‌كانی ڕژیم هه‌ڵهاتوون و شوێنه‌كه‌یان به‌جێ هێشتووه.