شهوی دووشهممه ٢٨ی مانگی سهرماوهز، لەئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە گوندێکی سنوری پارێزگای دیالە 7 کەس گیانیان لەدەستدا و 9 کەسی دیكهش برینداربوون.
بهپێی ڕپۆرتهكان، شهوی ڕابردوو لەگوندی “ئەلبوبال”ی سەربە شارۆچکەی “خاڵس”ی پارێزگای دیالە، بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە، ١٦ كهس بوونە قوربانی و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دیالە ڕایگهیاند، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردوەتە سەر گوندهكه و ڕووبەڕووبونەوە لەنێوان چەکدارەکان و دانیشتوانی گوندەکە دروست بووە و دوای ماوەیەک شەڕکردن، هێرشبهرهكان ناوچەکەیان جێهیشتووە و شەڕەکە کۆتایی هاتووە، بهوتهی پۆلیس تا ئێستا نازانرێت هێرشەکە کێ ئەنجامیداوە بەڵام گومان دەکرێت لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەنجام درابێ.