ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، لا‌نیكه‌م ١٦ كه‌س به‌هۆی هێرشی مووشه‌كی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین كۆژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له هێرشیكی مووشه‌كی له‌لایه‌ن ڕووسیه‌وه بۆ سه‌ر ئۆكراین دووكه‌س كوژران و به‌لا‌نیكه‌م ١٤ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئۆكراین زیاتر له ٥ كه‌س بریندار و دوو كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا.