ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، ١٦ كه‌سی مه‌ده‌نی له هێرشی په‌هبادی ڕووسیه بۆ سه‌ر خاركیف له ئۆكراین كوژران و بریندار بوون.
فه‌رمانداری ئوستانی خاركیف له ئۆكراین ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه ئه‌رته‌شی ڕووسیه له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كردۆته سه‌ر ئه‌و شاره و به‌وهۆیه‌وه چوار كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕووسیه هێرشه مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی بۆ سه‌ر ئۆكراین چڕتر كردووه.