کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ١٦ سووختبه‌ر و شارومه‌ندی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٨ی جۆزه‌ردان، ١٢ شارمه‌ندی به‌لووچ له‌ سنووری كه‌ڵه‌گان و چوار سووختبه‌ری به‌لووچ له‌ سه‌راوان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژران و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی كۆماری ئیسلامی له‌ سنووری كه‌ڵه‌گان، كۆمه‌ڵێك شارومه‌ندیان به‌ بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ١٢ كه‌س كوژران و بریندار بوون و ژماره‌یه‌كیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ناسناوی سێ كه‌س له‌ قوربانیان بریتیه‌ له‌: “ئه‌سغه‌ر ساسوولی”، “شۆكرۆڵڵا ڕیگی” و “عه‌بدۆلواسێع(پاشناو نادیار)”. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، چوار سووختبه‌ری به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی رژیم به‌سه‌ختی بریندار بوون كه‌ یه‌كێكیان به‌ ناوی “فه‌رهاد سپاهی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و سێ كه‌س به‌ ناوه‌كانی “ئێدریس، ناسر و ئه‌مانۆڵڵا سپاهی” بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر دۆخی كرێكارانی ساختمانی له‌ كرماشان

-

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی بەندکراوێک به‌هۆی مانگرتن له‌ خواردن له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

بێبه‌شكردنی وریشه مورادی له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی له‌ زیندان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ به‌نده‌ر ئیمام

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پاكبان له‌ شاره‌داری ناوچه‌ی ٤ی زاهیدان

-

بانگهێشتی ٨ چالاكی مه‌ده‌نی بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌هواز

-