ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، له سێ ڕووداوی هاتووچۆ له پارێزگاكانی ورمێ و ئیلام سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و ١١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی پراید و پژۆ پارس له مێحوه‌ری ئیلام بۆ چۆوار دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی هاتووچۆ له مێحوه‌ری سه‌ڵماس بۆ ورمێ پێنج كه‌س به‌سه‌ختی بریندار و هاووڵاتییه گیانی له‌ده‌ست دا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری له ڕێگای مهاباد بۆ ورمێ پێكیاندادا و به‌هۆیه‌وه پێنج هاووڵاتی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.