شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، سه‌قفی یه‌كێك له سووله‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی خومه‌ینی تاران ڕووخا و به‌هۆیه‌وه ١٣ كرێكار بریندار بوون و كه‌شاوه‌رزێكی به‌ساڵاچوو به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له یه‌كێك له گونده‌كانی نه‌غه‌ده گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی مانگی سووری تاران، هێشتا هۆكاری ڕووخانی سه‌قفی ئه‌و سووله‌یه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام ١٣ كرێكار كه له‌و شوێنه كاریان ده‌كرد له ژێر داروپه‌ردودا گیریان خوارد و به‌سه‌ختی برینداربوون كه پاش ڕزگار كردن ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. به‌پێی هه‌واڵێكی دیكه كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵی كه‌شاوه‌رز به ناوی “سه‌ید تاها سه‌عده‌یی” به‌هۆی گیرخواردنی له نێو گاردانی تراكتۆر له گوندی “خه‌ڵخانه”ی نه‌غه‌ده گیانی له‌ده‌ست داوه.