شه‌وی هه‌ینی ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتوبووسێك له سه‌ر ڕێگای سنه بۆ هه‌مه‌دان لانیكه‌م یه‌ك كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێری ئۆتوبووسه‌كه خه‌وی لێكه‌وتووه و نه‌یتوانیوه ئۆتۆمبێله‌كه كۆنتڕۆڵ بكات و له نزیك شاری دێولان وه‌ڕگه‌ڕاوه‌و و به‌هۆیه‌وه یه‌ك كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و ١٢ هاووڵاتی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.