ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه، له هێرشێكی چه‌كداری له شاری “لوئیزویل”ی ئا‌مریكا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری “سی.ان.ان” ئه‌مه ١٥مین هێرشی چه‌كداری له‌مانگی ئاوریل و ١٤٦مین ڕووداوی ته‌قه‌كردن له خه‌ڵك له ساڵی ٢٠٢٣ی زاینیه و له سێ ڕۆژی ڕابردوودا له دوو هێرشی دیكه له لێوارئاوه‌كانی كاڕۆلینای جنووبی و ناوه‌ندێكی تیجاری له ئه‌یاله‌تی “دلاوێر”ی ئا‌مریكا ٩ شارۆمه‌ندی مه‌ده‌نی به‌سه‌ختی بریندار ببوون. به‌وته‌ی چالاكانی چه‌پگه‌رای ئا‌مریكا، قه‌یرانی ئابووری سه‌رمایه‌داری، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی جیاوازی چینایه‌تی و هه‌ژاری سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری توندووتیژییه له ئا‌مریكا.