کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

كوژران و برینداربوونی ١٣ كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بومب له‌ ئه‌فغانستان

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئۆتوبووسێكی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تێكی نه‌وتی شارۆچكه‌ی به‌نده‌ری “حه‌یره‌تان” له‌ مه‌زارشه‌ریف، حه‌وت كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.

“ئاسف وه‌زیری” وته‌بێژی پۆلیسی تالیبان له‌ به‌لخ ڕێژه‌ی قۆربانیانی ٧ كه‌س و ژماره‌ی برینداره‌كانی شه‌ش كه‌س ڕاگه‌یاندبوو به‌ڵام دانیشتووانی شاری مه‌زارشه‌ریف ڕێژه‌ی قوربانیانیان ١٢ كه‌س و برینداره‌كانیان نزیك به‌ ٢٠ كه‌س ڕاگه‌یاندووه.‌ جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی ئاگرگرتنی ئۆتوبووسه‌كه‌ و نه‌بوونی هێلیكۆپتر بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ڕێژه‌ی قوربانیان بڕواته‌ سه‌ره‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانبه‌ختكردنی شه‌ش گه‌ریلای ژن له‌ ئۆپراسیۆنی ئه‌رته‌شی توركیا له‌ شڕناخ

-

دووهه‌مین ده‌وری مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی فه‌ڕانسه

-

گیان له‌ده‌ستدانی دوو شارۆمه‌ندی عه‌فرینی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه‌

-

كوژرانی ٩ ئه‌ندامی سپای پاسداران له‌ هێرشی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل له‌ سووریه

-

كوژرانی ٨٣ كه‌س له‌هێرشێكی خۆكوژی له‌ پاكیستان

-

خۆپێشاندانی ئێرانیانی كانادا و فه‌ڕانسه دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

-