ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕه‌شه‌مه، له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له مێحوه‌ری ئیلام بۆ مێهران، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی و ئۆتۆمبێلی ناستانداردی به‌رهه‌می نێوخۆ، چه‌ند خۆدڕه‌و له جاده‌ی نێوان ئیلام بۆ مێهران، پێكیانداداوه و له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا سێ كه‌س ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.