به‌یانی شه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، چه‌كدارانی نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر گاراژی كرێكارانی پاكستانی له شارۆچكه‌ی سیركانی سه‌ر به ناوچه‌ی به‌مپۆشتی سه‌راوان و ٩ كه‌سیان كوشت و ٣ كه‌سی دیكه‌یان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ڕووداوه‌كه كاتژمێر ٢ی به‌یانی شه‌ممه ڕوویداوه و ناسناوی چوار كه‌س له كوژراوه‌كان بریتیه له: “شۆعه‌یب”، “ئازه‌ر”، “ئه‌شفه‌ق” و “عوسمان”. ناسناوی برینداره‌كان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌راوان له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان. به‌وتی چالاكانی به‌لووچ، ئه‌و ١٢ كرێكاره ماوه‌ی ١٥ ساڵه له‌و گاڕاژه كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل ده‌كه‌ن و له ژوورێكی بچو‌وكدا ده‌مانه‌وه. چه‌كدارانی نه‌ناسراو به‌یانی شه‌ممه لهحاڵكێدا پێنج بنكه‌ی نیزامی سپا، به‌سیج و فه‌راجا له پێنج كیلۆمتری گاراژهكهدا هه‌ڵكه‌وتووه، ئه‌و جه‌نایه‌ته‌یان ئه‌نجام داوه و هه‌ڵهاتوون.