کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

كوژران و برینداربوونی ١١ كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی بۆ سه‌ر دوو بنكه‌ی نیزامی ڕووسیه

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له‌ دوو هێرشی جیاجیادا بۆ سه‌ر دوو بنكه‌ی نیزامی ڕووسیه، سێ كه‌س كوژران و ٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕووسیه، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان هێرشی كردۆته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی “ساراتۆف” و دوو كه‌س برینداربوون و له‌هێرشی دووهه‌مدا كه‌ له‌ ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌ی نیزامی “ڕیازان” ئه‌نجام دراوه‌، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه ئه‌رته‌شی ئۆكراینی له‌و هێرشانه‌دا  به‌ به‌رپرسیار زانی، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكراین ڕه‌تی كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌و دوو بنكه‌ نیزامییه‌ ٣٠٠ بۆ ٧٠٠ كیلۆمتر له‌ سنووره‌كانمانه‌وه‌ دوورن و له‌ تیرڕه‌سی مووشه‌كه‌كانمان دا نین.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی ئێرانیان له‌ ئامریكا، كانادا و توركیه‌ دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

-

گیان له‌ده‌ستدانی ٥٠ كه‌س له‌ دوو ڕووداوی جیاجیا له‌ پاكیستان

-

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

-

برینداربوونی ٢ كه‌س له‌ هێرشێكی دیكه‌ی چه‌كداری له‌ ئۆرشه‌لیم

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی فه‌ڕانسه دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئامریكا دژبه‌ توندووتیژی له‌ئاست ڕه‌ش پێسته‌كان

-