ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له دوو هێرشی جیاجیادا بۆ سه‌ر دوو بنكه‌ی نیزامی ڕووسیه، سێ كه‌س كوژران و ٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕووسیه، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان هێرشی كردۆته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی “ساراتۆف” و دوو كه‌س برینداربوون و له‌هێرشی دووهه‌مدا كه له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه بۆ سه‌ر بنكه‌ی نیزامی “ڕیازان” ئه‌نجام دراوه، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. جێگای ئاماژه‌یه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه ئه‌رته‌شی ئۆكراینی له‌و هێرشانه‌دا به به‌رپرسیار زانی، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكراین ڕه‌تی كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ئه‌و دوو بنكه نیزامییه ٣٠٠ بۆ ٧٠٠ كیلۆمتر له سنووره‌كانمانه‌وه دوورن و له تیرڕه‌سی مووشه‌كه‌كانمان دا نین.