کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ١١ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ جاده‌كانی كوردستان

ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ ١ و ٢ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆ له‌ مێحوه‌ره‌كانی سه‌قز- مه‌ریوان و سه‌قز- بۆكان دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌هۆی پێكدادنی نێوان دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری پژۆ له‌ جاده‌ی نێوان سه‌قز بۆ مه‌ریوان و نزیك له‌ گونده‌كانی دگاگا و قه‌مچیان، هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ مێحوه‌ری سه‌قز- بۆكان بارهه‌ڵگرێك خۆی كێشا به‌ ئۆتۆمبێلێكی سه‌واری و له‌ ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، شارومه‌ندێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه‌ باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژرانی ٤٤ كه‌س به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌نگلادش

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی سووریه‌ دژبه‌ ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د

-

گواستنه‌وه‌ی “ئێلهام ڕه‌سووڵی” بۆ زیندانی ئێڤین

-

كوژرانی دوو ژن له‌لایه‌ن پیاوی بنه‌ماڵه‌كه‌وه‌ له‌ تاران

-

شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم و دۆخی ناله‌باری لافاولێدراوانی به‌لووچستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “میلاد سه‌عیدیان جوو” له‌ ئیزه‌

-