ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلی پراید له مێحوه‌ری “تورشابه- مه‌له‌كشایی” له ئوستانی ئیلام دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، برینداره‌كانی ئه‌و ڕووداوه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه خراپی ڕێگا و بان، به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی ناستاندارد، نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ڕێنماییه‌كانی پێشگیری له ڕووداو سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆوه له ئێران.