ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی پێكدادانی چه‌ند ئۆتۆمبێل له نزیك شاری ئیلام، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بارهه‌ڵگرێك له نزیك شاری ئیلام خۆی كێشاوه به چه‌ند ئۆتۆمبێلی سه‌واریدا و به‌هۆیه‌وه ١٠ كه‌س بوونه‌ته قۆربانی، ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه ڕۆژی ڕابردووش ٣١ كه‌سی دیكه له دوو ڕووداوی هاتووچۆی جیاجیادا بریندارببوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ په‌ره‌پێدان به كۆنه‌په‌ره‌ستی و شیعه‌گه‌ری، جاده‌كانی ئوستانی ئیلامی قه‌ره‌باڵغ كردووه و به‌هۆیه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی له جاده‌كانی ئه‌و ئوستانه بوونه‌ته قۆربانی.