ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگای سنه- مه‌ریوان، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاتڕۆل و نه‌یسانێكی وانت پێكیانداداوه و تاكسیه‌كی پژۆش كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه و كه‌وتۆته نێو دۆڵێكه‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢ سه‌رنشینی نه‌یسانەکە كه خه‌ڵكی هه‌مه‌دان بوون و شۆفێری پاتڕۆڵه‌كه و ٤ سه‌رنشینی تاكسیه‌كه به‌سه‌ختی برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.