ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، هێرشبه‌رێك له یه‌كێك له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری “تلاویو“ی ئیسڕائیل به چه‌ك هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و به هۆیه‌وه ٢ كه‌س كوژران و ٨ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی ڕۆژنامه‌ی “هارتس“ی ئیسڕائیلی، چوار كه‌س له برینداره‌كان باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره و له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دان. به وته‌ی پۆلیسی ئیسڕائیل: هێرشه‌كه له شه‌قامی “دیزنگۆف” ڕوویداوه و هێزه ئه‌منییه‌كان ماڵ به ماڵ به دوای هێرشبه‌ره‌كه ده‌گرێن، ئه‌وه له كاتێكدایه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ١١ كه‌سی دیكه‌ش له ئیسڕائیل له سێ هێرشی تیرۆریستی جیاجیا گیانیان له ده‌ست دابوو.